پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و زانكۆی جیهان و به‌به‌شداری 50 ڕاهێنه‌ر له نێو هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌ی زانكۆی جیهانی شاری هه‌ولێر خولی ڕاهێنه‌رانی تایبه‌ت به قوتابخانه و فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
وانه‌كانی خوله‌كه به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی و له لایه‌ن وانه‌بێژان دكتۆر جه‌مال ساڵح وانه‌بێژی نێو ده‌وڵه‌تی و خه‌سره‌و گورون خاوەن بڕوانامەی (A) ئاسیایی لە راهێناندا وانه‌كانی دەگوترێتەوە كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه خولی ڕاهێنه‌رانی تایبه‌ت به قوتابخانه و فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت .