پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كانی شاری سلێمانی بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان كه به شێوه‌ی كراوه ئه‌نجام درا ، له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی تۆپی سه‌رمێز چاوی كه‌وت به یاریزانانی بێچوه شێر و خونچه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه .
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌نجامه‌كانی یاریزانانی تیپه‌كه‌یانی كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی سلێمانی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م له ئاسته‌كانی بێچوه شێران و خونچه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك هیوایی به‌رده‌وامی له ئه‌نجامی زیاتر و ده‌ست كه‌وتی زیاتر بۆ خواستن .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریزانان و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه به‌رده‌وام بوون و كۆڵ نه‌دان هه‌رده‌م ده‌ست كه‌وت به دوایی خۆیدا دێنێت ، هه‌روه‌ك چۆن تیپه‌كانی تۆپی پێ و باله و سه‌رجه‌م تییپه‌كان ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بووه ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه بێ به‌ش نه‌بوون له‌ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌كان و هه‌ربۆیه گرنگه به‌رده‌وام بن و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تا له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراقیش به‌و ئه‌نجامانه شاد بن .
له كۆتایش هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی و یانه‌كه‌یان كرد كه پاڵ پشتی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیوایی خواست ئه‌وان له جێگه‌ی متمانه‌ی به‌رده‌وامی یانه‌كه‌یان بن .
جێگه‌ی باسه له پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی شاری سلێمانی ( شاڕۆژ سه‌لاَح و ئه‌شكان كارزان ) پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌میان له‌سه‌ر ئاستی بێچوه شێران به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك شاكۆ شۆڕِش پله‌ی سێهه‌می ئاستی خونچه‌كانی مسۆگه‌ر كرد .