پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : سه‌روه‌ر عه‌بدول كه‌ریم
بڕیاره‌كاتژمێر 2:00 ی به‌ره به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه 14 / 2 / 2018 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌وه بۆ به‌شداریكردن له 36 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ولاَتی تونس به‌ڕێ بكه‌وێت .
تیپه‌كه‌ی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بوو شان به شانی یانه‌ی شوڕته كه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه.
شانده‌كه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ( ئه‌حمه‌د غازی - سه‌رۆك شاند ، هۆگر محه‌مه‌د - دارایی ، سه‌لاَح كانه‌بی - ڕاهێنه‌ر ، 12 یاریزان ، نه‌هرۆ عه‌دنان- یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر ، زیا هاشم - چاره‌سه‌ركاری پزیشكی ، سه‌ركه‌ش جه‌بار - كارگێڕی ، شوان عادل - ناوبژیوان ) پێك هاتووه .
ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به به‌شداری 20 یانه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌درێت و ولاَتی تونس میوانداری له یاریه‌كانی ده‌كات ، یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 14 / 2 / 2018 ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره یاریه‌كانی تا به‌رواری 26ی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بێت ، ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پاڵه‌وانێتیه له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م دێت و له‌به‌رامبه‌ر تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( بورج بوعری ریج - جه‌زائیری ، ئه‌مانی سودانی ، سیبی عومانی ، ته‌ڕه‌جی تونسی ) یاری ده‌كات .
بڕیاریشه یه‌كه‌م یاری تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆژی 18 / 2 / 2018 و كاتژمێر 2:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر یانه‌ی بورج بوعری ریجی جه‌زائیری و له هۆڵی یانه‌ی ته‌ڕه‌جی یاری بكات .
ئه‌مه‌ش یاریه‌كانی تری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له قۆناغی یه‌كه‌مدا :
* 19 / 2 / 2018 - ته‌ڕه‌جی تونس × پێشمه‌رگه - كاتژمێر 4:00
* 20 / 2 / 2018 - سیبی عومانی × پێشمه‌رگه - كاتژمێر 2:00
* 21 / 2 / 2018 پێشمه‌رگه × ئه‌مانی سودانی - كاتژمێر 2:00