پێَشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له هه‌فته‌ی پێنجی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا و له كه‌شێكی باراناویدا ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی میوانداریان كرد له یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید .
ئه‌و یاریه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 / 2 / 2018 ئه‌نجام دراو به یه‌كه‌م فیكه‌ی ناوبژیوانی یاریه‌كه هه‌ردوو تیم بۆ تۆماركردنی گۆڵ به هێرشی ڕوبه‌ڕو یاریان ده‌سست پێكرد ، پلانه‌كانی ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه له‌و گێمه له‌لایه‌ن یاریزانان جێبه‌جێ كرا‌و له خولی 5ی سه‌ره‌تایی یاریه‌كه یاریزان جوتیار جه‌زا توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون له خوله‌كی 18 دیار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد .
دوایی 12 خوله‌ك و له خوله‌كی 30 دا دووباره ڕێكان ڕزگار پێشمه‌رگه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێهه‌می یاریه‌كه و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵی دیكه‌یان دا به‌لاَم به‌رگریكارانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌یان هێشت له‌و گێمه گۆڵ تۆماربكرێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه و له خوله‌كی 47 به‌هادین به‌كر به لێدانی په‌نالتی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه تۆمار كرد و ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه‌ش به 3-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 12 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كان جێگیر تر بوو .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه و له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه یانه‌ی سه‌ید سادق یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوو به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی شه‌هیدانی برده‌وه و ده‌ربه‌ندیخانیش له یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ئاشتی برده‌وه .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانیش كۆیه له یاریگه‌ی خۆیدا و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سۆران توشی شكست هات و دهۆك و ئاكرێش به گۆڵێك یه‌كسان بوون و دوا یاریش هه‌ڵۆ له یاریگه و له نێو جه‌ماوه‌ری خۆیدا توانی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی گاره بباته‌وه .