پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی یه‌كه‌م چالاكی خۆی له ساڵی نوێ‌دا ئه‌نجام دا‌و پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی به‌ڕێوه برد .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دوو‌و شه‌ممه 12 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی فایه‌ق قه‌ساب یاری كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ ئاسته‌كانی خونچه‌كان و بێچوه شێران و تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و كچان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی ڕكابه‌رییه‌كانی یاریه‌كان سه‌رئه‌نجام و له ئاستی بێچوه شێران هه‌ردوو یاریزانی پێشمه‌رگه ( شاڕۆژ سه‌لاَح و ئه‌شكان كارزان ) پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م یان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش خه‌لاَتی پاڵه‌وانان كرا و سه‌ركه‌وتوانی كوڕان و كچان له پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێهه‌م و داوه‌ران كرا .
له‌سه‌ر ئاستی خونچه‌كانیش شاكۆ شۆڕشی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیمان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاستی بێچوه شێران له كۆی 20 یاریزانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئه‌و ئاسته به‌ده‌ست بهێنن كه بۆ دووه‌مین ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه یاریزان شاڕۆژ سه‌لاَح پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و خۆش به‌ختانه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ئاست ئه‌شكان كارزانی پاڵه‌وانی عێراق پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .
ناوبراو هیوایی خواست پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان به‌رده‌وام بێت و گرنگی به‌و ئاستانه بدرێت تا یاری تۆپی سه‌رمێز هه‌رده‌م له به‌ره‌و پێش چوون بێت .