ته‌ندروستی -
توانه‌وه‌ی چه‌وری و خه‌وتن له‌یه‌ك كاتدا ره‌نگه بڵێین كارێكی گرانه؟ به‌لاَم ده‌توانی به‌ده‌سته‌كانی خۆت خواردنه‌ویه‌ك دروست بكه‌یت رۆژانه به‌ر له نوستنی شه‌وانه بیخۆیته‌وه تا چه‌وری له‌ش بتوێته‌وه كێش دابه‌زێت، به‌تایبه‌تی بۆ توانه‌وه و لابردنی ورگ زۆر سودبه‌خشه.
ئه‌م گیراوه‌یه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تێیدا كیویه، چونكه كیوی برێكی باش ڤیتامین و مادده‌ی سودبه‌خشی تێدایه كه ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌شی مرۆڤ، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م گیراوه‌یه پێویستمان به 4 كیوی و 1 لیمۆی ترش و نیو پرته‌قاڵ و كه‌مێك گه‌لاَی سپێناخ و تۆوی كه‌تانه.
پرته‌قاڵ و لیمۆ و كیویه‌كه بكه به‌شه‌ربه‌ت و جوان تێكه‌ڵی بكه و سپێناخ و تۆوی كه‌تانه‌كه‌شی تێكه‌ڵ بكه و شه‌وانه 3 كاتژمێر پێش نوستن بیخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش بتوێنێته‌وه كێش دابه‌زێنێت به‌تایبه‌تی بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ زۆر سودی هه‌یه.