پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : ئارام مه‌ولود
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵ و جه‌ماره به‌رچاوه‌كه‌یدا میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد .
كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 / 2 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی وشوڕته‌ی به‌غداد ، ئه‌و ییاریه لوتكه‌ی یاریه‌كانی خولی بژارده بوو ، پێشمه‌رگه له دوو یاری ڕابردووی له شاری به‌سره له یانه‌كانی به‌حری به ئه‌نجامی 3-0 گێم و غاز به ئه‌نجامی 3-2 گێم براوه بوو ، به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی شوڕته چوار یاری ئه‌نجام دابوو كه له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كردبوو ، پێشمه‌رگه پێش ئه‌نجام دانی ئه‌م یاریه‌ی خاوه‌ن 5 خاڵ بوو له دوو یاری و دوو بردنه‌وه‌دا و یانه‌ی شوڕته به چوار یاری چوار سه‌ركه‌وتن خاوه‌ن 12 خاڵ بوو .
پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ :
یاریزانانی پێشمه‌رگه له یاریگه بریتیبوون له ( عه‌لی ته‌ها - ژماره 8 - كابتن ، حسێن نه‌میر شامل - ژماره 1 ، حسێن باتوهات - ژماره 2 ، سه‌فا له‌فته - ژماره 4 ، مسته‌فا ئه‌سعه‌د - ژماره 5 ، ئیسلام ساجد - ژماره 11 ، عه‌باس عه‌بدول كه‌ریم ، لیبرۆ ).
یاریزانانی شوڕته له یاریگه بریتیبوون له ( مونته‌زر محه‌مه‌د - ژماره 4 ، ئیبراهیم زیا - ژماره 5 ، مسته‌فا حه‌مید - ژماره 6 ، یارك زانی - ژماره 10 - پیشه‌گه‌ری ئۆكرانی ، عومه‌ر عه‌لی - ژماره 15 ، ڕیاز عه‌زیز - ژماره 16 ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی - لیبرۆ ) .
ده‌ست پێكی یاریه‌كه :
گێمی یه‌كه‌م : هیشام به‌كری ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی فیكه‌ی ده‌ست پێكی لێداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌و پێكهاته ناوازه‌یه توانیان كۆنترۆِِڵی ته‌واوی یاریگه بكه‌ن و به ئه‌نجامی 25 - 15 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
گێمی دووه‌م : یاری به به‌هێزی ده‌ستی پێكردوو هه‌ردوو تیپ ڕكابه‌ر بوون و دوایی یاریه‌كی پڕ ململانێی یاریزانانی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام یاریزانانی شوڕته به ئه‌نجامی 25 - 27 خاڵ براوه بوون .
گێمی سێهه‌م : یاریزانانی پێشمه‌رگه هاتنه‌وه نێو كه‌شی یاریكه و تا خاڵی 23 له پێش بوون ، به‌لاَم یاریزانانی شوڕته‌ی ڕكابه‌ر توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆڕن و به 23-25 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
گێمی چواره‌م : هه‌روه‌ك چۆن یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌ڵێنیان دا بوو به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كه دڵخۆشیان بكه‌ن توانیان له 28 خاڵی ماراسۆنیدا ئه‌و گێمه بۆخۆیان به‌ده‌ست بهێنن و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان به 26 خاڵ توشی شكست هاتن .
گێمی پێنجه‌م : ئه‌و گێمه‌ی به یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه داده‌نرێت یاریزانانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵیان كردوو به 15-9 خاڵ كۆتاییان به یاریه‌كه هێناو جۆش‌و خرۆشی جه‌ماوه‌ر یاریگه‌ی پڕكرد له ئاهه‌نگ و خۆشی و تیپی بباله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه 2 خاڵی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شوڕته ته‌نیا 1 خاڵی وه‌رگرت .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ له سێ یاریدا به‌رز كرده‌وه و یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غدادیش به 5 یاری كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 13 خاڵ .