پێشمه‌رگه سپۆرت -
له سێهه‌م یاری خۆی دا و له قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له نێو هۆڵ و جه‌ماوه‌ریدا میوانداری كرد له تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد ، ئه‌و یاریه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8 / 2 / 2018 به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی شوڕته‌ی میوان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و تیپه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێریان دووچاری سێهه‌م شكست كردوو چواره‌م سه‌ركه‌وتنیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كرد .
گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 18 - 25 خاڵ به كۆتاهات و گێمه‌كانی دووه‌م و سێهه‌میی یاریه‌كه‌ش به 15-25 و 27-29 كۆتایی هات .
دواجار بڕیاره كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 - 2 - 2018 تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته له پێنجه‌مین یاری خۆیدا ببێته میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه .