پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له جامی جیهانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هۆڵی داخراو به‌شداری بكات كه له شاری بێرمینگهامی ئینگلته‌را ئه‌نجام ده‌درێت .
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر زه‌یدوون جه‌واد ئه‌مینداری دارایی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ڕایگه‌یاند : كه ده‌ست نیشان كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه له ده‌ست فیدراسیۆنی جیهانی گۆڕه‌پان ومه‌یدانه كه ئه‌وانیش پشت به‌و ئه‌نجامانه ده‌به‌ستن كه بۆیان ڕه‌وانه ده‌كه‌ین ، زه‌یدوون ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ یاری بازی به‌رز تاقیكردنه‌وه‌یه‌كان ئه‌نجام دا‌و ئه‌نجامی دوو یاریزانمان تۆمار كرد و هه‌روه‌ها له ڕاكردنی 60 مه‌تر به‌ربه‌ست به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامی دوو یاریزانمان تۆمار كردوو بۆ فیدراسیۆنیه جیهانیه‌كه‌مان نارد كه ئه‌وان بۆ هه‌موو یاریه‌ك ته‌نیا یه‌ك یاریزان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن ، له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا زه‌یدوون ئاشكرای كرد كه له ڕۆژانی 22 و 23 / 2 / 2018 پاڵه‌وانێتی ڕاكردنی ( زاحیه ) له شاری به‌غداد و له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له جادریه بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ جامی جیهانییه‌كه‌ش یه‌كێتی ناوه‌ندی عێراق ته‌نیا یه‌ك ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆك وه‌فدێك له‌گه‌ڵ یاریزانه ده‌ست نیشان كراوه‌كاندا ده‌نێرێت .
سه‌رچاوه - مه‌لاعب