نەواڵ فرهاد
لە ساتەوەختێکی وەک ئەمڕۆ دا لە 2/5 ساڵی 1985 منداڵێک چاوی بە دونیا هەلهێنا، ئەو منداڵە نە پێلییە و نە مارادۆنایە و نە زێدانە نەدیاردەیە (ڕۆنالدۆ) بەڵام کۆکراوەی هەموو ئەو یاریزانانەیە، کە لە یاریگایە نمایشی جوانیان کردووە .
ئەو یاریزانەش دۆن کریستیانۆ ڕۆنالدۆیە، مندالێک لەو پەڕی ناخۆشی و دەردە سەری ژیانەوە خۆی پێگەیاند و خۆی خزاندە ناو دونیاییە پڕ سحراوی و جوان و بە چێژەکەی تۆپی پێ، هەر لەو ڕۆژیەوەی کە هاتە ناو ئەو دونیایە جوانەی تۆپی پێ گرەوی ئەوەی کرد لەگەڵ منداڵانی هاوڕێ ی کە ئەبێت ببێتە باشترینی جیهان و جیهان بۆی هەڵبستێتە سەرپێ و چەپلەی بۆ لێبدەن،
دۆن بەردەوام بوو لە گرەوە گەورەکەی کە بە تەمنێکی بچوکەوە گرەوێکی هێندە گەورە کرد ئیتر وەک بڵێی زووتر شتەکانی بینیبێت و پێیان ئەگات .
کاروانی خەونەکەی لە لیشبۆنەوە دەستی پێکردن و لە مانیۆ بو بە ئەستێرە و لە مەدرید تاجی شاهانە خستە سەرسەریەوە، ئیتر لە کۆتایی کاروانەکەی وەک لاوێکی تاز دەرکەوتوو جارێکی تر گرەوەکەی مندالی لە سەر بورجی ئیڤڵ پێشانی هەموو جیهاندا،
دۆن دەست کەوتوو ناسناو گۆل و ئەسیستەکانی لە ژمارەی ئەو یانانە زۆرترە کە کێبڕکێی ناسناوەکان ئاکەن، ئیتر هیچ نەما کوڕەکەی مادێڕا پێشکەشی جیهانە جوان و پڕ سەحراویەکەی دونیایی تۆپ پێ نەکات، کەچی ئێستاش شێرە خەوتووەکەی پرتوگال و مەدرید لە لایەن ڕۆژنامەکانەوە رەخنە باران ئەکرێت! بێخەبەرن لەوەی شێر کە هەلئەستێتەوە جیهان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێتەوە، ئەو نەک هەر لە وەرزش گرەوەکەی بردۆتەوە ،ئەو گرەوی ئەوەشی کردووە ئەبێت ڕووبەڕووی ئەو هەموو ڕەخنە ببێتەوە کە ئیستاش لای زۆرێکیان وەک یاریزانێکی ئاسایی سەیر دەكرێت وا نیشان دەدەن شتێکی ئەو تۆی نەکردووە، بەڵام ئیتر کریس هەموو کات بەرپەچی رەخنەو گلەیەکانی لە ناو لاکێشە سەوزو جوانەکەی یاریگاکان داوەتەوە گشت جیهان،
نوسین بۆ یاریزانێکی وەک دۆن و هاوشێوەکانی دۆن زەحمەتە کۆتایی بێت بەڵام گەیشتن بە تەمەنی 33سالیت و نزیک بوونەوەت لە تۆپی پێ خەم دڵی نەک هاندەرەکانتی گرتووە ئەبێت ڕق لە دڵانیشت خەم دڵیان بگرێت،
ئەوکاتەی دۆن دەست بەرز ئەکاتەو فرمێسکی ماڵئاوای ئەرژێنێت ئەوکات ئەو کەسانە تێدەگەن کە تۆ چەندە بوونەوەرێکی جوان و سەرکەووتوی بووی ئیتر ئەوکات تێئەگەن یاریگا بەبێ دۆن چەندە کاولستاریەکی تاریک و بەبێ تروسکەیە ...!