پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش له زانكۆی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی كاراتێی زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه برد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده تیپی كاراتێی یانه‌كانی سنوری پارێزگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌شداریان كردوو هه‌روه‌ك تیپی كاراتێی زانكۆی سلێمانی-یش یه‌كێك بوون له تیپه به‌شداره‌كانی .
یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمیته‌ی تیم و كاتایی تاك بوون و له دوایی ڕكابه‌ریه به‌هێزه‌كانی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یاری كۆمیته توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری تیپی كاراتێی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، چه‌م چه‌ماڵ ، پیره‌مه‌گرون ، بازیان ، كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ، یانه‌ی به‌ختیاری ، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، سیروانی شاره‌زوور ، خورماڵ و دووكان ) . بوو تێیداو ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی له‌سه‌ر ئاستی تیمی كۆمیته و كاتا به‌م شێوه‌یه بوون .
ئه‌نجامه‌كانی كۆمیته تیم :
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی - پله‌ی یه‌كه‌م
كۆلێژی په‌روره‌ده‌ی وه‌رزش - پله‌ی دووه‌م
چه‌م چه‌ماڵ پله‌ی سێهه‌م
سیروانی شاره‌زوور پله‌ی سێهه‌م دووباره
ئه‌نجامه‌كانی كاتایی تیم :
خورماڵ پله‌ی یه‌كه‌م
دووكان پله‌ی دووه‌م
پیره‌مه‌گرون پله‌ی سێهه‌م
ئه‌نجامه‌كانی كاتا تاك :
بینه‌ر جه‌لال - یانه‌ی خورماڵ پله‌ی یه‌كه‌م
هۆگر جه‌مال - پله‌ی دووه‌م یانه‌ی به‌ختیاری
ڕۆژین كامیل - كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش - پله‌ی سێهه‌م
ئه‌حمه‌د جه‌لال - یانه‌ی پێشمه‌رگه سێهه‌م دووباره
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتیه‌كه 25 داوه‌ر به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌یان بردوو توانیان ته‌واوی یاریه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن .