پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له یه‌كه‌م قۆناغی یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دا دوو یاری ئه‌نجام دا‌و توانی پێنج خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت .
پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری برده‌وه له دووه‌م یاری خۆی و له یاریه‌كی ماراسۆنیدا یاریزانانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی غاز ، یانه‌ی غاز له‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه و به یاریزانێكی پێگه‌ی چواری پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتره .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و تا كۆتایی ڕكابه‌ر بوون و ئه‌نجامی گێمه‌كه به 25-22 خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی غازی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
له گێمی دووه‌مداو دووباره یاریزانانی غاز براوه بوون و به ئه‌نجامی 25-19 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
پاش ئه‌و گێمه یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان بگه‌ڕێنه‌وه نێو كه‌شی یاریه‌كه و دوو گێمی یه‌ك له دوایی یه‌كیان به خاڵه‌كانی 21 - 25 و 22 - 25 برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو تیم به دوو گێم یه‌كسان بوون و له گێمی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ و مێژووی تۆمار بكه‌ن و به 13-15 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌و یاریه‌ی به ئه‌نجامی 2-3 گێم برده‌وه و 5 خاڵی له دوو یاری به‌هێز و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه‌دا و له یاریه‌كی دیكه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر نه‌یان توانی به‌ربه‌ستی به‌حری ببڕن و به ئه‌نجامی 3-0 گێم توشی دووه‌م شكست هاتن.