باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م ئه‌نجامی‌ مێژووی‌ له‌م وه‌رزه‌ نوسییه‌وه‌ - هه‌ولێر به‌ربه‌ستی‌ غازی‌ نه‌بڕی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌م وه‌رزه‌ش چووه‌وه‌ نێو كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ و له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خۆیدا و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌ی‌ خۆی‌ توانی‌ سێ‌ خاڵی‌ گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌ هه‌فته‌ی‌ سێهه‌می‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیاندا تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌و له‌ نێو هۆڵی‌ ئۆڵۆمپی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌حری‌ بوونه‌وه‌ ، له‌و یاریه‌دا و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان بالاَده‌ست بن و گێمی‌ یه‌كه‌میان به‌ 21 - 25 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتاهێنا.

له‌ گێمی‌ دووه‌مدا و له‌ دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامی‌ گێمیی‌ یه‌كه‌میان دووباره‌ كرده‌وه‌ و به‌ 21-25 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا.

گێمی‌ سێهه‌م به‌ كێبڕكێیه‌كی‌ به‌هێز تێپه‌ڕی‌ و دوایی‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز كه‌ یاریزانانی‌ به‌حری‌ هه‌وڵێكی‌ چڕیان دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌وه‌ نێو كه‌شی‌ یاریه‌كه‌ به‌لاَم یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان كۆڵ نه‌ده‌ن و به‌ ئه‌نجامی‌ 26 - 28 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ توانیان سێ‌ خاڵی‌ گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .

هه‌ر له‌ یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌ و له‌ هۆڵی‌ زووبێر یاریزانانی‌ هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر غازی‌ به‌سره‌ یاریان كردوو له‌ پاش یاریه‌كی‌ به‌هێز غازی‌ به‌سره‌ به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .



PM:11:31:31/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌