ته‌ندروستی -
قه‌رنابیت یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی شێوه‌ی وه‌ك دره‌خت وایه، باشترینه بۆ دابه‌زاندنی كێشت جگه له‌وه‌ی سوودی تری زۆره و جۆراو جۆره.
قه‌رنابیت به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، پاراستنی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی رێكردنه‌وه و چالاككردنی سوڕی خوێن ده‌دات له‌له‌شدا.
خواردنی قه‌رنابیت برێكی زۆر مادده‌ی ریشاڵی تێدایه، كه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندن و توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش، برێكی كه‌م كاربۆهێدرات تێدایه هه‌ر بۆیه نابێته قه‌ڵه‌وی به پێچه‌وانه‌وه كێشت داده‌به‌زێنێت، جگه له‌وه‌ی برێكی باش ئۆمیگا3 تێدایه كه یارمه‌تی یه‌كسانی بوونه‌وه‌ی ئه‌و هۆرمۆنه ده‌دات كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
قه‌رنابیت ده‌تپارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی برێكی زۆر پێكهاته‌ی مادده‌ی "دیندولیلمسین" تێدایه، رێگری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی گرێی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
خواردنی قه‌رنابیت ده‌بێته هۆكارێك بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه په‌ستانی خوێنیان له‌گه‌ڵدایه.
خواردنی قه‌رنابیت یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری خوێن ده‌دات.
یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ رزگاربوون له ژه‌هراوی بوون، چاو ده‌پارێزێت له كزبوون.