پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی باله‌ی عێراق و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراو خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له‌به‌رواری 10 تا 14 / 2 / 2018 و له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه بچێت و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق-یش ڕێنماییه‌كانی خوله‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بۆ وه‌رزی 2017 - 2018 بۆ له دایك بوانی 2003 به‌ره‌و سه‌ر ده‌بێت و هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداری خوله‌كه‌ش ده‌بێت ته‌واوی ناسنامه‌ی یاریزانان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌كانی خوله‌كه بكات .