واز لەم خووە خراپانە بهێنە و خۆت ڕزگاربکە لە ترشانی گەدە



ته‌ندروستی‌ - 

گەدە کزێ یان ترشاو گەڕانەوە دەتوانێت لە نیوەی شەودا لەخەو هەڵتبسێنێ و تەواوی ڕۆژەکەت لێ ناخۆش بکات، هەستی سوتانەوە لەناو گەروو هەڵئاوسانی بۆری خۆراك هەندێ جار دەگوزرێتەوە ناو سنگت کە بارێکی زۆر گرانە.

لەکاتێکدا چەندین جۆر دەرمان هەیە دژ بە ترشی و نەهێشتنی ئەو ئازارەی دەیچێژیت، تۆ دەتوانیت ڕێگە لە دڵەکزێ و ترشانی گەدە بگریت و بەئاسانی خووی خواردنت بگۆڕیت و پەرە بە ستایلی ژیانت بدەیت.

1-کاتی خواردنەکانت ڕێکبخە و بە ڕێژەیەکی کەمتر خواردن بخۆ
چی، کەی،هەروەها خواردن دەخۆیت ئەمانە هۆکارێکی زۆر گەورەن بۆ نیشانەکانی گەدە کزێ، تێبینی هەموو خواردنێك بکە کە چۆن وات لێدەکات هەست بە دڵەکزێ بکەیت هەموو شەوێك، کاتێک کە گەدەت پڕە لە خواردن، وادەکات کە دەرچەوانەی خوارەوەی گەدەت تووشی هەڵئاوسان بێت و ترشەکان بگەڕێتەوە ناو ڕێڕەوی گەدەت کاتێک کە ئەو لە ئیسراحەتدایە.

بۆ چارەسەری ئەمە ژەمە خۆراکەکانت دابەش بکە بەسەر چەند ژەمێکی بچوك لەجیاتی سێ ژەمە خۆراکە ئاساییەکە (بەیانی، نیوەڕۆ، ئێوارە).

2-بزانە کە دەبێت لە چ خواردنێك یان خواردنەوەیەك دوور بکەویتەوە 
هەندێ خۆراك دەبێتە هۆی گەدە کزێ، لەکاتێکدا هەندێکیان سنورێکی باشی بۆ دادەنێن، بێ ئەوەی گوێ بدەیت بەوەی کە چەند خراپە گەڕانەوەی ترشەکان، تۆ پێویستە بزانیت کەدەبێت لە چ خۆراکێك دوورکەویتەوە بە تایبەتی پێش خەوتن.

ئەو خوردن و خواردنەوانەش پێکدێت لە 
تەماتەو ئەو شتانەی لە تەماتە دروست کراوە (صاص، کەچەپ، دۆشاوی تەماتە).

 میوە ترشەکان (ترشەمەنی) 
خواردنە شوکوڵاتەییەکان (قاوەکان)
 پیاز و سیر 
 نەعنا یان پونگە
کاکاو 
خواردنەوە کهولییەکان
چا بە هەموو شێوەکانی 
خواردنەوە گازییەکان و کاربۆنایتەکان 

3-هەندێک خووی خواردن کە پێویستە بیگۆڕیت
سەرەڕای ئەوانەی باسکران، هەندێ خوو هەیە کە پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە لە کاتی خواردندا:

بە هێواشی خواردن بخۆ 
بە هیچ شێوەیەك ڕاستەوخۆ دوای خواردن ڕامەکشێ 
بەشێوەیەکی ڕێك دانیشە یان بووەستە دوای خواردن 
 خواردنی مۆزو مریشکی کوڵاو و هەندێ خۆراکی تر کە گەدە کزێ باشتر دەکات 


4-خاوەنی کێشێکی تەندروست 
کێشی زۆر دەبێتە هۆی دروست بوونی گەدە کزێ، هەر وەك ڕاستیەك، زۆربەی ئەوانەی کە کێشیان زۆرە گەدە کزێ زۆرتر دەگرن، بۆیە لەمەولا دەست بکە بە خواردنی تەندروست و وەرزش کردن بۆ ئەوەی کێشت کەم بکەیتەوە.

5-جلی تەسك لەبەر مەکە 
ئاسودەبە لە جلەکانت دا بەتایبەتی لە کاتی خەوتندا، جلی سووك لەبەر بکە و پشتێن و ئەو شتانەی کە پەستان دەکاتە سەر سك و گەدە، مەرج نیە ئەم ڕێگایانە چارەسەری تەواوەتی بن و هەموو کاتێک پشتیان پێ ببەستیت، چونکە ئەمانە هەندێک جار نابنە هۆی چارەسەر، بەڵام هۆکاری ڕاستی بۆ گەدە کزێ چار ناکرێت، بۆ ئەمە ئەبێ گفتوگۆ لەگەڵ پزیشک بکەیت ئەگەر گەدە کزێکەت زۆر ناڕەحەتی کردیت و ئازارت هەبوو بە شێوەیەکی ڕۆژانە، چونکە ئەمە لەوانەیە نیشانەیەك بێ لە جۆرە نەخۆشییەك کە پێویستی بە دەرمانی پزیشکی هەبێت.



PM:09:17:21/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌