پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یاری خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 19 / 1 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له دوا یاری خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله‌دا كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له وه‌رزشكاری دێرینی یاریه‌كه له شاری سلێمانی كرابۆوه ئه‌نجام دراو تیپی باله‌ی هه‌ردوو یانه‌كانی بامۆك و هاوڕێیان به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و دوایی ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو تیپ سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی بامۆك توانیان به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش خه‌لاَتی تیپی یه‌كه‌م و دووه‌م و تیپی نمونه‌یش كرا كه تیپی باله‌ی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ بوو .
شایه‌نی باسه له خولی زیندوو كردنه‌وه‌ی یاری باله‌دا 14 تیپ به‌شداریان كردوو یاریه‌كانی به شێوه‌ی خول ئه‌نجام دراو 49 یاری له‌و خوله به‌ڕێوه چوو كه خۆبه‌خشانه ناوبژیوانان و سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سه‌رپه‌رشتیان ته‌واوی یاریه‌كانیان كرد .