پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاری خۆیدا له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری كرد له یانه‌ی سه‌ید سادق و به‌هۆی نه‌بونی شوێنی شیاو به هانده‌ران یاریه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیرا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی یاریزانان و هانده‌ران ئه‌م هۆكاره‌ش بووه مایه‌ی نیگه‌رانی و گازنده‌یی هانده‌رانی تیپی میوان له‌به‌رامبه‌ردا ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا بۆ هانده‌رانی یانه‌ی سه‌ید سادق وه‌لاَمی گله‌یی و گازنده‌كانی هانده‌رانی شارۆشكه‌ی سه‌ید سادق ده‌داته‌وه .
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه .
بەناوی خۆم و یانەکەمانەوە داوای لێبوردن لە و هاندەرە خۆشەویستانەی یانەی وەرزشی سەیدسادق ئەکەین کە نەمان توانی جێگەیەکی شایستەیان بۆ ئامادە بکەین بۆ بینینی یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و سەیدسادق ، ڕێگایەکی دوریان بڕیبوو بۆ ئامادەبوون لەیاریگاکەمان، بەڵام بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سەرەکی یانەکەمان یاریەکەمان لە یاریگای دووەم ئەنجامدا ،وە لە چەند هەفتەی داهاتووشدا بە وێنە و ڤیدیۆ کارکردن لە یاریگاکەدا ئەخەینە ڕوو ، هەوڵیش ئەدەین بۆ یاریەکانی داهاتووی یانەکەمان یاریگایەک لە ناو شاری سلێمانی وەربگرین بۆ ئەوەی ئێوەی هاندەر لە شوێنی تایبەت بەخۆتان چێژ لە بینینی یاریەکان وەربگرن.
وسام محمد بازگ
سەرپەرشتیاری گشتی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی 18 / 1 / 2018