پێشمه‌رگه سپۆرت -
لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تره‌نج به سه‌رپه‌رشتی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی پاڵه‌وانێتیه‌كی شه‌تره‌نجی خێرایی بۆ سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی زانكۆی سلێمانی ڕێك خست .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه به شێوه‌ی سویسری و به حه‌وت جه‌وله یاریه‌كانی به‌ڕێوه چوو 40 یاریزان به‌شداری كردوو ئه‌نجامی كۆتایی به‌م شێوه‌یه بوو .
ئاریان عه‌لی 7 خاڵ
سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د 6 خاڵ
زانا قادر 6 خاڵ
ئارۆ سه‌لام 5 خاڵ
دیاری جوامێر 5 خاڵ
سه‌روه‌ر سه‌ردار 5 خاڵ
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ووتی ، ده‌مانه‌وێت گرنگی به یاری شه‌تره‌نج بدرێت و هه‌ربۆیه به گرنگمان زانی كه به هاوكاری زانكۆی سلێمانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ڕێك بخه‌ین .
ووتیشی به سوپاسه‌وه هه‌ریه‌ك له دكتۆر دیار سدیق و مامۆستایان ئه‌مه‌ل سابر ، شنه زاهیر ، كاڵێ عه‌لی ، خالید مه‌نسور و خاتوو سازگار ) هاوكاری ته‌واوبوون بۆ سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ناوبراو ووتیشی به‌ڕێز ساسان عه‌بدول غه‌نی وه‌ك سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تره‌نج پاڵپشتی كردین و پاڵه‌وانێتیكی سه‌ركه‌وومان به‌ڕێوه برد.