مۆرینۆ چاوی‌ له‌ دیارایه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد جۆزێ‌ مۆرینۆی‌ پرتوگالی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر ناوی‌ لاسانا دیارایی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ تا گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن ، پێشتریش دیارا له‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ یاریزانی‌ جۆزیه‌ مۆرینۆ بووه‌ و له‌ ئاستی‌ ئه‌و ڕازی‌ بووه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ دیارایی‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵ پێشتر یاری‌ بۆ ئارسیناڵ و مارسیلیا و ڕیاڵ مه‌درید و جێڵسی‌ كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا یانه‌ی‌ پارێسان جێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ نیازه‌ سود له‌ تواناكانی‌ ئه‌م یاریزانه‌ ببینێت .


PM:03:45:18/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌