ته‌ندروستی -
كۆكه یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بێزاركه‌ره‌كان و زیاتر له وه‌رزی سه‌رمادا توشمان ده‌بێت، كۆكه له ئه‌نجامی هه‌وكردن و حه‌ساسیه‌تی سیه‌كانمان توشمان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رمابوونێكی زۆر یاخود به‌هۆی جگه‌ره كێشانه‌وه، كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌ره‌و نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بروات وه‌ك ره‌بوو.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه زیاد نه‌كات پێویسته سه‌ردانی پزیشكی شاره‌زا بكه‌ین، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی زوتر چاكبیته‌وه پێویسته چاره‌سه‌ری سروشتیش به‌كاربهێنیت.
1-خواردنه‌وه‌ی چا یان ئاوی زه‌نجه‌فیل یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ره‌كان،ده‌كرێ به‌یانیان و ئێواران یان هه‌ركاتێكی تر چای زه‌نجه‌فیل بخۆیته‌وه یان كوپێك ئاوی گه‌رم پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیلی تێبكه و پاش 10 خوله‌ك بیخۆره‌وه.
2-هه‌نگوین و لیمۆ و ئاوی گه‌رم له كوپێكدا تێكه‌ڵ بكه و رۆژانه 3 جار بیخۆره‌وه، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ هه‌وكردنی سیه‌كان و نه‌مانی كۆكه.
3-هه‌وڵبده پیاز بخۆیت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی خۆراكدا.
4-نیو كوپ هه‌نگوین و نیو كوپ ئاو تێكه‌ل بكه، پاشان پیاز و سیرێكی وردكراو بخه‌ره ناوی له‌گه‌ڵ كه‌مێك جاتره و به‌جێی بهێله بۆ رۆژی دوای، به‌لاَم بۆ رۆژی دوای بیپاڵێوه و رۆژانه وه‌ك شروب 3 ژه‌مه كه‌وچكێكی گه‌وره‌ی لێبخۆ و له‌سه‌لاجه‌دا هه‌ڵیگره.
5-نیو كوپ رۆنی گه‌رچه‌ك و 2 ده‌نك سیر و كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌نجه‌فیل، ئه‌گه‌ر هه‌بوو 3-4 دڵۆپه زه‌یتی كافور و نیو كه‌وچكی بچوك بیبه‌ری سور تێكه‌ل بكه و دواتر ئه‌م ئاوێته‌یه بده له‌سه‌ر سنگ.