‌نیشانەکانی کەم خوێنی چین؟



ته‌ندروستی‌ - 

حاڵەتیکی تایبەتە و جۆرێکە لە نەخۆشی کە بەهۆی کەمی خوێن لە لەشدا دروست دەبێت، نیشانەکان بەندن لەسەر ھۆکاری دروست بوونی کەم خوێنی کە بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بۆماوەیی بەڵام رەنگە هەندی کات بەهۆی نەخۆشیەوە یان هەر هۆکارێکی ترەوە توش ببێت، هەرچەندە لە سەرەتادا نیشانەکانی کەم و لەسەرخۆن، بەڵام لەگەڵ بەسەرچوونی کات نیشانەکان بەرەو زیادبوون و خراپبوون دەڕۆن و بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکان بریتیین لە

- ماندوویی و شەکەتی.
- بێ رەنگ بوونی پێست "کاڵ بوون – سپی بوون".
- لێدانی دڵی خێرا.
- تەنگەنەفەسی.
- ئازاری سینگ.
- گێژی.
- کێشەی بیر و تێگەیشتن.
- ساردی دەست و پەلەکان.
- ژانە سەر.
شین بونەوەی بەشەکانی لەش.
تێکچونی رەنگی نینۆکەکان
رەشبوونی ژێر چاو.

 ئەو کەسانەی توشی کەم خوێنی دەبن پێویستە ئەو جۆرە خۆراکانە بخۆن کە ئاسن و ڤیتامین سی و بی12 و ترشی فۆلیکی تێدایە ، وەک "گۆشتی سور بە تایبەتی جگەر، هێلکە، خواردنە ئاویەکان، شەربەتی میوەکان بەتایبەتی پرتەقال،سەوزە بە تایبەتی سپێناخ،سیری عەجەم و زۆر خۆراکی تر.



PM:02:46:18/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 3526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌