ته‌ندروستی -
به‌پێی راپۆرته پزیشكیه‌كانی ماڵپه‌ری "fustany" رێكردن یان به‌پێ رۆیشتن یه‌كێكه له باشترین راهێنانه وه‌رزشیه‌كان، هه‌موو مرۆڤێك پێویسته رۆژانه 30 خوله‌ك به‌پێ بروات، تا له‌شێكی چالاك و ته‌ندروستی هه‌بێت.
سووده‌كانی به‌پێ رۆیشتن:
یه‌كێك له سووده‌كانی به‌پێ رۆیشتن، به‌هێزبوونی به‌رگری له‌شه دژی دژی نه‌خۆشیه‌كانی ئه‌نفۆنزا و سه‌رمابوون.
رێكردن ماسولكه‌كان و ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات، به‌تایبه‌تی ماسولكه‌كانی ران و به‌شی دواوه.
به‌پێ رۆیشتن یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌هێشتنی دڵه‌راوكێ و دوودڵی و خه‌مۆكی، توێژینه‌وه پزیشكیه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه رێكردن ده‌بێته هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی ده‌روونی.
رێكردن باشترینه بۆ دابه‌زینی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری، به‌تایبه‌تی چه‌وری ران و ورگ و كه‌مه‌ر.
یه‌كێكی تر له سووده‌كانی رۆیشتن رێكخستنی بری ڤیتامین دیه له خوێندا، كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
ئه‌گه‌ر هه‌ست به بێتاقه‌تی و خه‌مێكی زۆر كرد، رێكردن باشترینه چاره‌سه‌ره له‌گه‌ڵ میوزێكێكی ئارام‌دا یان ئه‌وه‌ی پێت خۆشه، چونكه توانا سلبیه‌كانی له‌ش لاده‌بات.
رێكردن باشترینه بۆ به‌هێزكردنی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
به‌پێ رۆیشتن یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاككردنی سوری خوێن له له‌شتدا، راگرتنی یه‌كسانی كێشی له‌شت، خەوێکی قووڵیش پێدەبخشێت.