نه‌وال فه‌رهاد
گه‌ر گوزه‌رێك به‌نێو نه‌واخنی ئه‌م پرسه بكه‌ین،ئه‌وا له‌وانه‌یه له‌مپه‌ر و كێشمه‌كێشمان بۆ دروست بێت،له‌وانه‌شه بتوانین هاوكێشه‌یه‌كی قوڕس چاره‌سه‌ربكه‌ین،له‌وانه‌شه خاتوونێك له‌یه‌كه‌م نووسینی به‌رگری له ره‌گه‌زی خۆی بكات وباس له پرسێكی گه‌وره بكات و ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ئیره‌یی ببه‌ن،ئه‌وانه تا ئێره سونه‌تی ژیانه و ئاساییه،به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر هه‌بین.
رۆڵی میدیا له‌سه‌رده‌می ئێستادا گرنگی وبه‌هایه‌كی بێ سنووری هه‌یه بۆ گه‌یاندنی زانیاری وئاراسته‌ی سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگا له پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجی میدیایی خۆی ده‌ربخات و زانیاری بگه‌یه‌نێت،دیدو ترۆپی وویستی من له‌م پرسه ئه‌وه‌یه رۆڵی خانمان له‌نێو میدیای وه‌رزشی ومتمانه و تێڕوانێنكی ته‌ندروست له نێو كۆمه‌ڵگا وخێزان بینا بكات و ببێته دووانه‌ی له‌یك چوو،بیرمان نه‌چێت سه‌ره‌تا خانمان گرنگێكی ئه‌وتۆیان به كاری میدیای وه‌رزشی نه‌ده‌دا،هۆكاره‌كه‌ش به پله یه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌قبه‌ستوو كه وایان بیرده‌كرده‌وه كه میدیای وه‌رزشی ته‌نها حه‌ز و ئاره‌زووه وزانستێك نیه گرنگی پێبدرێت وته‌نها پیاو ئه‌توانێ ئه‌م رۆله ببینێت!.
رۆژگار ئه‌م هه‌موو تێڕوانینه هه‌ڵانه‌ی ره‌شكرده‌وه و به‌چاوێكی فراونتر وهزرێكی به‌ربڵاوتر و دیدێكی یه‌كسانی و قبوڵكردنی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر خانمان هاتنه نێو ئه‌م جیهانه به‌ربڵاوه كه میدیای وه‌رزشییه،به‌ڵی ئێستا رۆلی خانمان به‌تایبه‌تی له میدیای وه‌رزشی كوردی گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رانیه‌ر،بێگومان هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م پێشكه‌وتنه بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا و شه‌ونخونی خودی خانمانی میدیاكاری وه‌رزشییه،گۆڕه‌پانه‌كه ئێستا نیمچه له‌شكرێكی خانمانی میدیاكاری وه‌رزشی له‌باوه‌ش گرتووه،بێژه‌ر وپێشكه‌شكار و په‌یامنێر و وێنه‌گری ڤیدیۆی و فۆتۆگرافه‌ر و هه‌واڵساز و ناوه‌ناوه له سۆشیال میدیاش كاری شرۆڤه‌كاری ده‌كه‌ن،بۆیه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م پرسه ببێته هه‌نگاوێكی جددی بۆ خانمانی میدیاكاری وه‌رزشی باشتر وگه‌رم وگوڕتر بێنه نێو ئه‌م بواره پڕ جموجۆڵ وخێرایی و جوانی و هونه‌ر وزانست وه‌رز و مه‌عریفه‌ته كه میدیای وه‌رزشییه.