پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له خولی پله یه‌كی كوردستان به‌ده‌ست هێنا و یه‌كه‌م سێ خاڵی كۆكرده‌وه .
له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 16 / 1 / 2018 تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌ییی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی میوانداری كرد له یانه‌ی سه‌ید سادق ، له‌و یاریه‌دا كه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه چوو ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئاستێكی به‌رز ببینرێت و به دوو گۆڵی یاریزانان ( حه‌مید ڕه‌حیم و دیاری عه‌لی ) بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سێ خاڵی یه‌كه‌م یاری به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌ر له یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان و له هه‌مان كۆمه‌ڵه یانه‌ی ئاششتی میوانداری له یانه‌ی شه‌هیدان كردوو به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یاریگه‌ی خۆیدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كفری توشی شكست هات .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میی یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ش سێ یاری ئه‌نجام دراو ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :
دهۆك × كۆیه 2-1
گاره × سۆران 1-1
ئاكرێ × هه‌ڵۆ 0-0