پێشمه‌رگه سپۆرت -
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ڕیكۆردی پرتوگالی فلۆرێنتینۆ پێریسی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ ماڵ ئاوایی كردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی له یانه شاهانه‌كه‌ی شاری مه‌درید ، هه‌رپێی ئه‌و ڕاپۆرته سه‌رۆكی یانه‌كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بریكاری فه‌رمی كریستیانۆ كردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه كه ڕۆناڵدۆ ده‌توانێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت و هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئێستاوه بریكاره‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ ده‌توانێت گرێبه‌ستی شیاو هه‌ڵبژێرێت و له‌گه‌ڵ ڕێنمایی و یاساكانی یانه‌كه‌دا بگونجێت .
له كۆتایشدا ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه بڕی گرێبه‌ستی خه‌مڵێنراوی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ به 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێنرێت .
له عه‌ینه‌وه .