ته‌ندروستی -
هه‌وكردنی كۆڵۆن یه‌كێكه له كێشه ته‌ندروستیه‌كان،به‌پێی بڵاوكراوه‌كانی ماڵپه‌ری hayatouki ئەم نەخۆشیە به‌هۆی دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكی بیركردنه‌وه‌ی زۆر و خواردنی ژه‌می ناته‌ندروست دروست ده‌بێت، دواجار كرداری هه‌رس خاو ده‌بێته‌وه، ره‌نگه له‌كاتی ئازاردا په‌نا بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كان به‌ریت، به‌ڵام ده‌توانیت ئه‌و ئازاره كه‌م بكه‌یته‌وه به‌ته‌نها په‌یره‌وی كردنی ئه‌م ئامۆژگاریانه:
كاتی خواردن:
خواردنی هه‌ر ژه‌مێك پێش خه‌و تووشی هه‌وكردنی كۆڵۆن ئازار ده‌كات، كرداری هه‌رس خاو ده‌كاته‌وه،هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده پێش خه‌وتنت هه‌رگیز ژه‌می خۆراكی قورس نه‌خۆیت به‌پیچه‌وانه‌وه ژه‌می سوك یان ئه‌و خۆراكانه‌ی یارمه‌تی خه‌وێكی ئارام ده‌دات.
كافاین:
ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی برێكی زۆر كافاینیان تێدایه، ئه‌گه‌ری زیادكردنی هه‌وكردنی كۆڵۆن و ئازاره‌كانی هه‌یه، به‌تایبه‌تی چا و قاوه و خواردنه‌وه غازیه‌كان.
خواردنت:
خواردنی ته‌ندروست زۆر گرنگه بۆ تووشبووانی كۆڵۆن، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی ڤیتامینی زۆره وه‌ك ڤیتامین دی، چونكه پارێزگاری له كۆڵۆن و ئامێری هه‌رس ده‌كات دژی هه‌وكردنی كۆڵۆنه.
راهێنانی وه‌رزشی:
سووده‌كانی راهێنانی وه‌رزشی بۆ ته‌ندروستی له‌ش زۆرن، چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هری له‌ش، چالاكی سوری خوێن خێرا ده‌كات به‌مه‌ش پارێزگاری له كۆڵۆن ده‌كات و رێگه له هه‌وكردن و ئازاره‌كانی ده‌گرێت.
خواردنه‌وه‌ی ئاو:
ئاو باشترین پێویسته بۆ له‌ش، چاره‌سه‌ری هه‌ڵئاوسانی كۆڵۆن ده‌كات، هه‌ر بۆیه رۆژانه هه‌وڵبده 8 کوپ ئاو بخۆنه‌وه تا له ئازار به‌دووربن، به‌ڵام له‌كاتی نان خواردن دوای نان خواردن زیانی هه‌یه.