ته‌ندروستی -
هه‌میشه خواردنی نانی به‌یانی سودێكی زیاتری هه‌یه له ژه‌مه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی خواردنی نانی به‌یانی ته‌ندروست رۆژانه به رێكی، له‌هه‌مان كاتدا نانی به‌یانی له‌شێكی ته‌ندروست پێده‌دات به‌پێی ئه‌م خاڵانه سوده‌كانی بزانه.
1-خواردنی نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و رۆژانه یارمه‌تیت ده‌دات به‌درێژای رۆژه‌كه‌ت بڕی كه‌م كه‌م نان بخۆیت و زیاخۆری نه‌كه‌یت.
2-خواردنی نانی به‌یانی یارمه‌تی دابه‌زین و توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات، به‌تایبه‌تی له ئاستی كه‌مه‌ر و ورگ.
3-به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌متره له كه‌سانی تر به‌رێژه‌ی له %30
4-له دوای نانی به‌یانی مێشك چالاك ده‌بێت، هه‌روه‌ها وریا ده‌بیته‌وه بیرت به‌هێز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبونت به نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه كه‌متره.
5-وزه و تواناكانی له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نانی به‌یانیت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به پێكهاته‌ی پرۆتینی، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشیه‌كان.
6-لێكۆڵینه‌وه پزیشكیه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی نانی به‌یانی یارمه‌تی دابه‌زین و یه‌كسانی كێشی له‌ش ده‌دات و كرداری هه‌رس باش ده‌كات، جگه له‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری و چه‌وری له‌ش به‌یه‌كسانی ده‌هێڵێته‌وه.