ته‌ندروستی -
كاتێك ده‌ڵێن تۆ توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوویت مانای ئه‌وه نیه ئیتر نابێت هه‌موو جۆره خواردنێك بخۆیت به‌پێچه‌وانه‌وه، خواردنی ژه‌می خۆراكی ته‌ندروست و راهێنانی وه‌رزشی ده‌تپارێزێت و هه‌میشه ژیانێكی ته‌ندروست پێ ده‌دات، كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن یارمه‌تی توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌ده‌ن كه رێژه‌ی شه‌كری خوێنی كه‌م ببێته‌وه و هه‌روه‌ها كه‌سانی ئاسایش ده‌پارێزێت له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره.
چای سه‌وز یارمه‌تیت به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش ده‌دات دژی نه‌خۆشی شه‌كره، چونكه مادده‌یه‌كی تێدایه شه‌كری خوێنی له‌ش یه‌كسان ده‌كاته‌وه و رێكی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات.
سێ‌و برێكی زۆر پێكهاته‌ی كریستینی تێدایه كه ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان هه‌روه‌ها به‌رگیری له‌ش به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی له %20، سێ‌و به‌یه‌كێك له میوه گرنگه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پیاز و ته‌ماته و توش یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی سود ده‌گه‌یه‌نێت به توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره.
به‌كارهێنانی دارچینی به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌نسۆلین كارلێك ده‌كات و یارمه‌تی یه‌كسانبوونی رێژه‌ی شه‌كری خوێن ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر توشبوونت به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌م ده‌كاتنه‌وه.
خواردنی ماسی و گیانداره ئاویه‌كان واتا چه‌وریه سودبه‌خشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی شه‌كره، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی له‌ش ده‌ده‌ن و مۆخ چالاك ده‌كه‌ن.
شوكولاته‌ی تۆخ واتا تاڵ یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی یارمه‌تی پاراستنی رێژه‌ی شه‌كری خوێن ده‌ده‌ن و خوێنبه‌ره‌كان چالاك ده‌كه‌ن.