ته‌ندروستی -
بێگومان لاری له‌وه‌دا نیه كه خواردن وزه و توانا ده‌دات به له‌ش به‌لاَم ئایا هه‌موو خواردنێك سودی هه‌یه و كاریگه‌ری خراپی نیه له‌سه‌ر له‌ش، یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی زیان پێده‌گه‌یه‌نێت خواردنی خێرایه! كه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری هه‌یه و ره‌نگه له ئێستادا دیاری نه‌یات به‌لاَم كاریگه‌ری له‌دوای ته‌مه‌نێك ده‌رده‌كه‌وێت.
ئایا ده‌زانیت له كاتی خواردنی خورادنه خێراكان له ماوه‌ی 1 كاتژمێردا چی به‌سه‌ر له‌شتدا دێت:
له دوای 10 خوله‌ك: هه‌میشه مۆخ ئاره‌زووی ئه‌و خواردنانه ده‌كات رێژه‌ی كالۆری به‌رزه، رێژه‌ی كالۆری گه‌رمی له خواردنه خێراكاندا 700 بۆ 1000، له‌دوای خورادنی پاش 10 خوله‌ك مۆخ مادده‌ی "دوبمین" ده‌مژێت كه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش ئالوده‌ی ئه‌و ژه‌مه خۆراكیانه بێت.
له‌دوای 20 خوله‌ك: خورادنه خێراكان برێكی زۆر رێژه‌ی شه‌كر و سۆدیۆمی تێدایه كه له‌ش هه‌ڵیده‌مژێت و دووباره جارێكی تر ئالوده‌ی ئه‌و ژه‌مه خۆراكانه‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌دوای 30 خوله‌ك: رێژه‌ی سۆدیۆم له خواردنی خێرادا ده‌گاته 970 میلیگرام، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ وشكبونه‌وه‌ی له‌ش و برسێتی زیاتر كه له‌باری ئاسایدا هه‌رگیز ناگاته ئه‌و ئاسته وات لێده‌كات برسێتی و تینوێتیت بۆ جیانه‌كرێته‌وه به‌ته‌واوی و زیاخۆری بكه‌یت.
له‌دوای 40 خوله‌ك: له‌ش توانای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شه‌كری خوێندا له‌ده‌ست ده‌دات واتا تۆ ئێستا زیاتر له سنوری خۆت نان ده‌خۆیت، چونكه زیاتر برسیت ده‌بێت.
له‌دوای 60 خوله‌ك: له‌كاتی ئاسایدا كرداری هه‌رس 24 بۆ 72 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، به‌لاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی خێرا رێژه‌ی چه‌وری به‌رزه كاتێكی زیاتری پێویسته و زیاتر له 3 رۆژی ده‌وێت.
له‌ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ری توشبوونت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م خواردنانه به‌ئاسانی ناتوێننه‌وه ته‌نانه‌ت به راهێنانی وه‌رزیش، خواردنە خێراکان وەک پیتزا و هەمبەرگر و فینگەر و زۆری تر.