پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/1/2018 له باره‌گه‌ی خۆی له هه‌ولێر، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- پیرۆزبایی له هه‌ردوو ناوبژیوانی فوتساڵ (هاوكار سالار و حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د) ده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتنیان له تاقیكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاسیایی، بۆ به‌رێوه‌بردنی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فوتساڵ.
2- ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماده نه‌بوون، پێویسته شه‌ممه‌ی دادێ 20/1/2018 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه، له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
3- رۆژی سێشه‌ممه 16/1/2018 خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و یارییه‌كانی له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
4- خوله‌كانی نایابی لاوانی كوردستان و نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له رۆژی هه‌ینی 19/1/2018 ده‌ست پێده‌كاته‌وه و یارییه‌كانیش له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
5- ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا به كردنه‌وه‌ی خولی (سی) ئاسیایی بۆ راهێنه‌رانی فوتساڵ، سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی خوله‌كه‌یش له ئه‌ستۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌بێت.
6- تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری بۆ ناوبژیوانانی خولی نایابی فوتساڵی كچان، رۆژی سێشه‌ممه 23/1/2018 له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
7- دامه‌زراندنی لێژنه‌ی تایبه‌ت به تۆپی پێی بچووككراوه، كه تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانی و دروستكردنی تۆپی پێی بچووككراوه له كوردستان.
8- زیادكردنی (سه‌بهان ئه‌حمه‌د) یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان