پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یاریه‌كی دۆستانه ڕووی كرده شارۆچكه‌ی پێنجوێن و له‌گه‌ڵ تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێنجوێن یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا ، تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری كردوو ئه‌رسه‌لان جه‌لالی ڕاهێنه‌ر چه‌ندین یاریزانی دیكه‌ی له پێكهاته دیاری كردوو سه‌رئه‌نجام و كۆتایی یاریه‌كه‌ش به 3-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
بڕیاره له ڕۆژی 16 / 1 / 2018 یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات.