پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌ك و پله نایابی كوردستان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ واده‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كاریه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه و ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه‌ش ده‌كات ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بن .
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له ئاگاداریه‌كدا كه له په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بلاَو بۆته‌وه ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیارانی یاریه‌كانی خولی پله یه‌ك و پله نایاب ده‌كات كه كاتژمێر 12:00 ی دوایی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 / 1 / 2018 له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن .
مه‌رجیشه به‌شدار بوان ته‌مه‌نیان له 35 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ر سه‌رپه‌رشتیارێكیش ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌بێت مافی سه‌رپه‌رشتیاری له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نابێت .