‌بەم رێگایانە خۆت لە هەڵئاوسان ورگ بپارێزە


 
ته‌ندروستی‌ - 

هەڵئاوسانی‌ ورگ بەتەنها سیمایەکی ناشرینی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی نارەحەتی و بێزاربوون. ئاوسانی ورگ بەهۆی درووستبوونی چەوری روونادات، بەڵکو بەهۆی کۆبوونەوەی شلەوە روودەدات لەناو سکدا.  

ئەمانەی خوارەوە چەند ئامۆژگارییەکن کە بە پەیڕەوکردنیان دەتوانی خۆت لەهەڵئاوسانی‌ ورگ رزگار بکەیت.

١- وازهێنان لە خوێ‌
خوێ بەشێکی پێویستی جەستەی مرۆڤە. بەڵام خواردنی خوێی زۆر دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە جەستەدا، سەرئەنجام ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سک. 

٢- بنێشت مەجوو.
جوینی بنێشت دەبێتە هۆی قوتدانی هەوا بۆ ناو گەدە، کە ئەمەش دواتر دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی‌ ورگ. 

٣- خواردنەوە گازییەکان مەخۆرەوە.
خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی گاز لە ناو سکدا و درووستکردنی ئاوسان و قەڵەویی. 

٤- بەخێرایی نان مەخۆن.
قوتدانی خواردن بەخێرایی دەبێتە هۆی قوتدانی هەوا لەگەڵ خواردنەکەدا بۆ ناو گەدە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئاوساویی. زانایان ئاماژە بەوە دەکەن پێویستە هەر ژەمە خۆراکێک ماوەی ٣٠ خولەک کەمتر نەخایەنێت لە پێناو رێگری کردن لە ئاوسانی ورگ. یەکێکی تر لە سوودەکانی خواردنی خۆراک بە خاویی بریتییە لە خێراکردنی سیستەمی هەرسکردن، چونکە ناو دەم یەکەم وێستگەی هەرسکردنی خۆراکە لە رێگەی ئەنزیمەکانی ناو لیکەوە.  

كام خواردن و خواردنەوانە  دەبنە هۆی رێگریكردن لە هەڵئاوسانی ورگ؟
ئەو خواردن و خواردنەوانە  دەبنە هۆی رێگریکردن لە هەڵئاوسانی‌ بریتین لە ( چای نەعنا، زەنجەفیل، ئەنەناس، مەعدەنوس، و ماست).


PM:10:17:12/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌