پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدول واحید
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه دۆستانه‌كانی درێژه پێده‌دات و بۆ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ڕوو ده‌كاته شارۆچكه‌ی پێنجوێن .
بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 1 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێنجوێن ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریه‌كی دۆستانه ببێته میوانی یانه‌ی پێنجوێن .
ئه‌و یاریه له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری چڕی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه یه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی كوردستان كه یاریه‌كانی له به‌رواری 16 / 1 / 2018 ده‌ست پێده‌كات و له یه‌كه‌م یاریی خۆشی‌دا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی سه‌ید سادق ده‌كات .