‌چارەسەرێکی سروشتی بۆ ئازاری دانەکان


 
ته‌ندروستی‌ - 

هەر کەسێک تووشی ئازاری دان بووبێت دەزانێت یەکێکە لە ناخۆشترین جۆری ئازارەکان، دانئێشە بەوە لە ئازارەکانی تر جیادەکرێتەوە کە کاردەکاتە سەر تەواوی جەستەت بەهۆی لەدەستدانی توانای خواردن.

هەموو کەسێک لە ژیانیدا تووشی ئازاری دان دەبێت، بەڵام زۆرجار ناتوانین راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەین بۆ وەرگرتنی ئازارشکێن و چارەسەری پێویست، بەتایبەت لە شەواندا یان لە رۆژانی پشوودا.

ئەمەی خوارەوە تێکەڵەیەکی سروشتییە هاوکاریت دەکات لە کەمکردنەوەی ئازاری دان.

پێکهاتەکان:

١- هاڕاوی مێخەک

٢- زەیتی گوێزی هیندی

چۆنێتی ئامادەکردن:

نیو کەوچکی چا مێخەکی هاڕاو لەگەل نیو کەوچکی چا زەیتی گوێزی هیندی بەجوانی تێکەڵ بکە تا خۆی دەگرێت. پێویستە رۆژانە ٣ جار ئەم تێکەڵەیە بدەیت لەو شوێنەی ئازارەکەی تێدایە بۆ نەمانی ئازارەکە.

تێبینی/ لە کاتی بەردەوامبوونی یان خراپتربوونی ئازاری دان پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشكی دان بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.



PM:02:31:11/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 526 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌