ته‌ندروستی -
ژه‌می به‌یانیان یه‌كێكه له باشترین ئه‌و ژه‌مانه‌ی كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بیخوات و له یادی نه‌كات، چونكه نه‌خواردنی نانی به‌یانی ره‌نگه زیان به له‌ش بگه‌یه‌نێت و به‌پێی ته‌مه‌ن مه‌ترسیه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.
مەترسیەکانی نەخواردنی نانی بەیانی
كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه بەگشتی و ده‌بێته‌هۆی تووشبوونت بە نه‌خۆشیە زۆر بڵاوەکان، تێکدان و خاوبوونەوەی هەرس مژینی خۆراک بۆ لەش.
بایه‌خ نه‌دان به نانی به‌یانی به سروشتی خۆی ورده ورده ده‌بێتەهۆی نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وری دڵ و له‌ش.
له‌گه‌ڵ تێپەڕبوونی كات ده‌بێتەهۆی پوكانه‌وه‌ی مۆخ، چونكه بڕی پێویست خۆراك ناگات به شانه و خانه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ئه‌و كه‌سه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی.
به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی شه‌كر و په‌كخستنی مژینی پڕۆتین و مادده‌ی خۆراكی بۆ گه‌شه‌ی مێشك له ئه‌نجامدا ده‌بێته‌هۆی ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانی مێشك.
مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی ژێرپەنجە و ئازاری دەروونی زیاد دەکات، بەهۆی تێکچوونی ڕێژەی شەکری خوێن.
نەخواردنی نانی بەیانی هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەوی لە لەشدا و نەمانی چالاکی وزە.