پێشمه‌رگه سپۆرت - باهیر شێخ تاهیر
به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئه‌كادیمیایی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاره خولی ئه‌كادیمیاكانی یانه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی خوله‌كه لیژنه‌ی ناوبراو كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌كادیمیاكان له شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاریش وایه تا به‌رواری 20 / 1 / 2018 دوا بڕیار له‌و باره‌وه بدرێت .
خوله‌كه بۆ له دایك بوانی 2004 به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت و له كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئه‌كادیمیاكانیش ڕاوبۆچوونی نوێنه‌ره‌كان وه‌رده‌گیرێت .
پاش كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بڕیاره له ڕۆژانی 15 و 17 / 1 / 2018 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت .
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه بودجه‌ی خوله‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كراوه .