‌سوودەکانی خەوتن لەسەر لای چەپ


 
ته‌ندروستی‌ - 


کات و شوێن و چۆنێتی خەوتن گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ سەر تەندرووستیمان، بە جۆرێک کە هەندێک شێوازی خەو دەکرێت زیانبەخش بێت و هەندێکی تر سوودبەخش.

چەند شێوەیەکی جیاواز هەیە بۆ خەوتن لەوانە لەسەر پشت، لەسەر سنگ، لای راست، و لای چەپ.

خەوتن لەسەر پشت مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی رەبۆ یان نەخۆشی وەستانی هەناسەیان هەیە لە کاتی خەودا.

خەوتن لەسەر لای راست زیانی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرسکردنی خۆراک، خەوتن لەسەر سنگ ڕەنگە ببێتە هۆی درووستکردنی پەستان بۆ سەر گەدە.

سوودەکانی خەوتن لەسەر لای چەپ

لە زانستی پزیكشیدا بەشی سەرەکی کۆئەندامی لیمف دەکەوێتە لای چەپی جەستە، بۆیە خەوتن لەسەر لای چەپ دەبێتە هۆی ئەوەی کۆئەندامی لیمف بە شێوەیەکی باشتر و خێراتر جەستە بپاڵێوێت لە ژەهر و پاشەڕۆکان، بەڵام خەوتن لەسەر لای راست دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کارکردنی کۆئەندامی لیمف، بەمەش ئەگەری کۆبوونەوەی ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی ناو جەستە زیاتر دەبێت و سەرئەنجام ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاتر دەبێت.

یەکێکی تر لە سوودەکانی خەوتن لەسەر چەپ، بریتییە لە چالاککرکردنی کۆئەندامی هەرس، زۆر کەس ئاماژە بەوە دەکەن کە ناتوانن لەسەر لای چەپیان بخەون و قورسە خۆیان لەسەر ئەو شێوازی خەوتنە رابهێنن، ئەمانەی خوارەوە دوو رێگای ئاسانن کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت تا لەسەر خەوتنی لای چەپ رابێیت:

١- دەتوانیت شەوان بکەویتە سەر لای چەپ و پاشان بالیفێكی ئەستووری درێژ بخەیتە پشتی خۆت بۆی لەکاتی خەو لێکەوتندا جەستەت نەکەوێتە سەر پشت.

٢- هەوڵ بدە لەڕێگەی تەیبڵ لامپێکەوە یان گلۆپێکی بچووکەوە، رووناکیەکی کز بیدات لە لای راستی سیسەمەکەت، بەمشێوەیە لەسەر لای راست خەوت لێناکەوێت و ناچارێت بکەویتە سەر لای چەپ.



PM:07:14:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 2367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌