پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی برایه‌تی كردوو له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به یه‌ك گه‌یشتن .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / 1 / 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپی تۆپی پێی یانه‌كه و برایه‌تی به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئاستێكی به‌رز بینراو توانی له 90 خوله‌كی كاتی یاسایی یاریه‌كه‌دا 3 گۆڵ له‌ڕێگه‌ی هه‌رسێ یاریزان ( حه‌مید ڕه‌حیم ، دژوار كاكه و جوتیار جه‌زا ) تۆمار بكات و تاكه گۆڵی یانه‌ی برایه‌تی -یش له ڕێگه‌ی یاریزان عه‌بدولاَ خه‌لیل تۆمار كرا .
ئاماده‌كاریه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌چڕی به‌رێوه ده‌چێت و تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ گه‌یشتنه‌وه‌یه بۆ خولی نایابی كوردستان .
بڕیاره له به‌رواری 16 / 1 / 2018 یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .