ته‌ندروستی -
هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌یه كاتێك توشی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت پێویستی به پشكنینی تایبه‌تی هه‌یه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ی ره‌نگه دڵت بوه‌ستێنێت یان ده‌تگه‌یه‌نێته حاڵێكی خراپ، وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌ندێك نیشانه هه‌یه زانیاریت هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی خۆت یان به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توشی سه‌كته‌ی دڵ بێت ئاگاداری بكه‌یت.
1-بوونی قورسای له‌سه‌ر سنگ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك په‌ستان بخاته سه‌ری چونكه هه‌ست به قورسی وبوونی شتێك ده‌كه‌یت له‌ناو سنگدا، هه‌روه‌ها كارده‌كاته سه‌ر قۆڵ و پشت و پێیه‌كانت ره‌نگه كه‌مێك ئازار یان هه‌ست به ماندووبوونی زۆر بكه‌یت.
2-لێدانه‌كانی دڵت خێرا ده‌بێت، به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك جار كاره‌بایان لێدابیت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ره‌نگه زیاتر لای گه‌نجان ده‌ربكه‌وێت، پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
3-هه‌ناسه بركێیه‌كی زۆر له‌كاتی كاركردن یان رێكردن بێ ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو بیت.
4-هه‌ڵئاوسانی پێیه‌كان یان هه‌وكردنی جومگه و ئێسكه‌كان، كه هه‌ندێك جار به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه‌یه.
5-ئازارێكی به‌رده‌وام له‌سه‌ردا یان ئازاری ده‌روونی واتا بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌بێت، بێزاری یان ئازار بۆ دروست ده‌بێت.
6-زۆر ئاگا له‌خۆ نه‌مان و بیرچوونه‌وه‌ی شته‌كان، یان هه‌ست به خورپه‌یه‌ك ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی سوكه سه‌كته‌یه‌ك لێتبدات، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌دا زۆر به‌خێرای سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
7-هێشتنه‌وه‌ی میز، واتا كاتێك میز ده‌كه‌یت هه‌موویت بۆ ناكرێت نیوه‌ی ده‌مێنێته‌وه یان هه‌ست ناكه‌یت میز دێت، به‌هۆی كێشه له هاتووچوونی خوێندا بۆ مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تر.