پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له فدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پالاَوتنی یاریزانانی یانه‌كانی عێراقی ئه‌نجام دا .
پاڵه‌واانێتیه‌كه له شاری به‌غداد به‌ڕِێوه چوو تێیداو چوار یاریزان له كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه به‌شداریان كرد .
له ڕكابه‌رییه‌كانی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریزانانی پێشمه‌رگه پشكی شێریان به‌ركه‌وت و توانیان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و له یاری یه‌ك باز بۆ ئاستی كچان كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه چاوان به‌هادین توانی پله‌ی یه‌كه‌م به 5,21 سم به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ، یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان ئه‌م ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنن .
داستان جه‌مال له ڕاكردنی 60 م پله‌ی یه‌كه‌م كاته‌كه‌ی 6,93 چ .
باری عامر پله‌ی یه‌كه‌م له یه‌ك باز 7,43 م .
سه‌ركان به‌كر عه‌بده پله‌ی دووه‌م له یاری یه‌ك باز به 7,34 م
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت پیرۆزبایی له كچ و كوڕه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كردوو هیوایی خواست ئه‌وان ببنه نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی ئاسیا .
زه‌رده‌شت ڕه‌فیقی ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له یانه‌ی پێشمه‌رگه به هه‌مان شێوه پیرۆزبایی له پاڵه‌وانان كردوو هیوایی خواست ئه‌وان له پاڵه‌وانێتی ئاسیادا به‌شداری بكه‌ن وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .