شه‌یما و مندالَه‌كانی‌ كاراتێ‌ ده‌كه‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

شه‌یما عه‌بدولاَ عه‌لی‌ ئه‌و كیژه‌ یاریزانه‌یه‌ كه‌ زۆر نیه‌ خوی‌ داوه‌ته‌ ئه‌نجام دانی‌ یاری‌ كاراتێ‌ و هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌كانی‌ گۆش بكات له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی‌ وه‌رزش و یاری‌ كاراتێ‌ .


شه‌یما ته‌مه‌نی‌ 30 ساڵه‌ و خاوه‌نی‌ 4 منداڵه‌ و وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس و وه‌رگێڕ كار ده‌كات ، ئه‌و له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ سایتی‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت به‌م شێوه‌یه‌ دوا .

حه‌زوو خولیام زۆره‌ بۆ وه‌رزش و ماوه‌ی‌ 7 مانگه‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یاریزانی‌ كاراتێ‌ مه‌شق ده‌كه‌م و توانیومه‌ پشتێنی‌ پرته‌قاڵی‌ به‌ده‌ست بهێنم ، شه‌یما ده‌ڵێت خاوه‌نی‌ 4 منداڵم و هه‌ریه‌ك له‌ مه‌نه‌س و هه‌ناسه‌ كه‌ دوو له‌ كچه‌كانمن یاری‌ كاراتێ‌ ده‌كه‌ن و پشتێنی‌ سپیان هه‌یه‌ و وه‌ كوڕه‌كه‌شم به‌ ناوی‌ ژیار ته‌مه‌ن 4 ساڵ به‌ هه‌مان شێوه‌ یاری‌ كاراتێ‌ ده‌كات .

ئه‌و خانمه‌ كه‌ حه‌زوو خولیایی‌ بێ‌ سنوره‌ بۆ وه‌رزش له‌ منداڵیه‌وه‌ یاری‌ پاسكیل سواری‌ و مه‌له‌وانی‌ و ڕاكردن و شاخه‌وانی‌ كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا جگه‌له‌ یاری‌ كاراتێ‌ وه‌ك ڕاهێنه‌ری‌ ئایرۆبیك و زوومبا مه‌شق ده‌دات .

شه‌یما ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ست بوونم به‌ كاری‌ ڕۆژانه‌م كه‌ وه‌رگێڕ و هه‌واڵ سازم له‌ سایتی‌ چاودێر كاره‌كانی‌ ماڵه‌وه‌شم پشت گوێ‌ نه‌خستووه‌ و گرنگی‌ زۆریش به‌ منداڵه‌ ته‌مه‌ن 2 ساڵه‌كه‌شم ده‌ده‌م .

تواناكانی‌ شه‌یما خاتوون خۆی‌ له‌ كاری‌ وه‌رگێڕان ده‌بینێته‌وه‌ و ئه‌و ده‌ڵێت زیاتر له‌ 50 كتێبم له‌ بابه‌ته‌كانی‌ زانستی‌ و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و ده‌روناسی‌ و زمانه‌وانی‌ چیرۆك و شیعر و ڕۆمان و هه‌روه‌ها فلم و دراماو گۆرانیم وه‌رگێڕ كردووه‌ .

له‌ كۆتایدا شه‌یما هیوایی‌ خواست كه‌ پله‌كانی‌ یاری‌ كاراتێ‌ هه‌نگاو هه‌نگاو ببڕێت و له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كاندا به‌شداری‌ بكات .



PM:03:37:08/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌