١٠ ئامۆژگاری بۆ فەرمانبەرە تازەکان



ته‌ندروستی‌ - 

کاتێک کە تازە لە شوێنێک کاردەکەیت و تازە فەرمانبەریت، زۆر جار بەهۆی کەمی شارەزاییەوە توشی گرفت دێیت، هەندێک جار گرفتەکە زۆر بچوکە بەڵام دەبێتە هۆی بەهەڵە تێگەیشتن و لەوانەشە کارەکەت لەدەست بدەیت، بۆیە ئەوانەی تازەن ئەم ١٠ ئامۆژگارییە بۆ ئێوەیە:

١-زۆر بەباشی بەندەکانی گرێبەستەکەت بخوێنەوە، پرسیار دەربارەی هەر بەندێکیش بکە کە ڕوون نییە لات بەر لەوەی ئیمزا بکەیت.

٢- دەربارەی ئۆڤەر تایم بپرسە، واتە بزانە کاتژمێری زیادی کارکردنت بۆت هەژمار دەکرێت یان نا.

٣- سەبارەت بە جۆری کارەکەت بەوردی لە بەرێوەبەرەکەت بپرسە بۆ ئەوەی بەهۆی تێنەگەیشتنت لە ئەرکی سەرشانت وانەزانن کەمتەرخەمیت.

٤- لە زۆر کۆمپانیا و شوێنی کارکردن کەسێک هەیە کە ڕاهینەرە و زانیاری بۆ فەرمانبەرە تازەکان دەگوازێتەوە، دەبێت هەر لەسەرەتا لەو کەسە بپرسیت و ئەگەر زانیت کە تەواوی زانیاریەکانت بۆ ناگوازێتەوە داوای ڕونکردنەوەی زیاتری لێبکە یان داوای گۆڕینی بکە.

٥-بەهیچ جۆرێک لەسەرەتای دەستبەکاربوونت لەگەڵ فەرمانبەرەکانی تر دەمەقاڵی مەکە و واخۆت پیشان مەدە کە لەوان زیاتر دەزانیت.

٦-بەهیچ جۆرێک لەسەرەتا داوای مۆڵەت مەکە و تەرکیزی تەواوت بخەرە سەر کارەکەت، چونکە یەکەم یەکەم تێڕوانین زۆر گرنگە و بەئاسانی ناگۆڕدرێت.

٧-بەهیچ جۆرێک لەسەرەتا رەخنە لە شێوازی بەڕێوەبردن و ئیشی بەڕێوەبەرەکەت مەگرە، بەڵکو دوور لە موجامەلە هەوڵبدە نەرمی بنوێنیت.
٨- هەوڵبدە هەموو ڕۆژ دوو هەنگاو خۆت پێش بخەیت بەڵام هەنگاوێکیش بڕۆ دواوە، واتە زۆر بەخیرایی مەچووە پێشەوە بۆ ئەوەی بەهەڵە لێت تێنەگەن.

٩-ئەو هاوکارانەی لەسەرەتا دەیانەوێت فێری ئێش کردنت بکەن و لەگەڵت باشبن، کەسانی باشن هەوڵبدە هاورێیەتیان بکەیت و دوریش بکەوە لەوانەی کەموکورتیەکانت ئاشکرا دەکەن .

١٠-بەهیچ شێوەیەک لەسەرەتا لای فەرمانبەرەکانی تر باسی بەرێوەبەرەکەت یان فەرمانبەرەکانی تر مەکە.

دەبێت بەردەوام شتی نوێ لەسەر چۆنیەتی پێشبردنی خۆت بخوێنیتەوە و سەیری ڤیدیۆ بکەیت و لەوانی تر بپرسیت.بێگومان دەبێت دوای ساڵیک ڕەخنە و پێشنیار پێشکەش بە بەڕێوەبەرەکەت بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام بیت لەهەمان شوێن.



PM:02:39:08/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 750 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌