‌بە چەند هەنگاوێكی ئاسان وابكە منداڵەكەت هەموو شتێكت بۆ باس بكات

 
ته‌ندروستی‌ - 

گفتوگۆ كردن لەگەڵ منداڵ باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان منداڵ و دایك و باوكدا دروست ببێت، بەڵام دەزانیت چۆن وادەكەیت منداڵەكەت بێ ئەوەی لێت بترسێت قسەكانی دڵی خۆیت بۆ بكات؟ و هەركات بیەوێت بێت و ئەوەی لەدڵیدا تەنها بۆ تۆی باس بكات؟

1- كاتێكی گونجاو هەڵبژێرە:
بێگومان ئەوكاتەی منداڵەكەت یاری دەكات یان لەگەڵ هاوڕێیەكیەتی ئارەزووی ئەوە ناكات بێت و قسە لەگەڵ تۆ بكات، ئەو كاتەی زانیت گونجاوە دابنیشە لەگەڵ منداڵەكەت و گفتوگۆی لەگەڵ بكە كاتێك بە تەنهان و لە ئامێزی بگرە بۆ ئەوەی بێ ترس قسەت بۆ بكات.

2- هەموو كات ڕاستەوخۆ پرسیارەكانت لە منداڵەكەت بكە:
ڕۆژەكەت چۆن بەسەر برد؟ چۆن توانیت كێشەكەت چارەسەر بكەیت؟ چێژت بینی لەكاتی پشوی نێوان وانەكانت لە خوێندنگە لەگەڵ هاوڕێكانت؟ بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ منداڵەكەت وەڵامت بداتەوە .

3- ڕێگەیەكی جوان بەكاربهێنە بۆ پرسیاركردن نەك پرسیارەكەت وەك وەڵام بێت:
بەكارهێنانی ڕێگەیەكی دروست بۆ پرسیاركردن لەگەڵ منداڵ زۆر گرنگە و باشتر وایە  دوور بكەویتەوە لەوەی پرسیارەكەت بەشێوەی وەڵام بێت ئەگەر شێوازی پرسیاركردنەكەت گونجاو نەبێت ئەوە چاوەڕێی وەڵامی ڕاست مەكە .

4- گوێگرێكی باش بە و پێش وەخت بڕیار لەسەر منداڵەكەت مەدە:
لە كۆتایدا هەموو كات منداڵەكەت بەوشێوەیە ڕابهێنە كە تۆ گوێگرێكی باشی قسەكانی ئەویت و قسەكانی پێ مەبڕە و پێش ئەوەی بە تەواوەتی هەموو بابەتەكە بزانیت بڕیاری لەسەر مەدە .


PM:07:37:07/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌