پێشمه‌رگه سپۆرت -
كۆمه‌ڵێك وه‌رزش دۆست و یاریزانی دێرینی یاری باله له شاری سلێمانی به هاوكاری یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی ڕۆژئاوا خولێكی باله‌ی له ژێر ناوی ( زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی ) به‌به‌شداری 14 تیم ده‌ست پێكرد .
خوله‌كه تا ئێستا 48 یاری لێ به‌ڕێوه چووه و ته‌نیا یاری كۆتایی ماوه كه له نێوان تیپه‌كانی هاوڕێیان و بامۆك ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ستایشه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه ناوبژیوانه‌ی كه ئه‌و ژماره یاریه‌یان خۆبه‌خشانه له خوله‌كه به‌ڕێوه بردووه .
ئه‌وان چه‌ندین ناوبژیوانن كه خۆبه‌خشانه ده‌چنه سه‌ر ته‌ختی نێوبژیوانی و به فیكه‌كه‌یان دڵسۆزانه یاریه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
ئه‌وان به گرنگی ده‌زانن كه یاری باله به زیندوویی بهێلنه‌وه و به هیوان سالاَنه چه‌ندین خولی جیاواز بۆ تیپه‌كانی كوڕان و كچان له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له شاری سلێمانی دا به‌ڕێوه بچێت تا یاریه‌كه به‌هێزتر و به‌هێز تر بێت .
ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی كه خوله‌كه خۆبه‌خشانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن بریتین له :
١.بریار بەهجەت
٢.محمد غریب
٣.سەنگەر مستەفا
٤ هەلۆ عومەر
٥.هیوا عومەر
٦.مازن -
بریار و رۆشنا و ئەژین و مەشخەڵ و ریڤان و ژووان - ناوبژیوانانی هێڵ .
خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ یاریه‌كانی ئه‌نجام دراو له كۆتایی هه‌شت تیمی گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی و دواتر چوار تیم گه‌ییشتنه یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و هه‌روه‌ك له كۆتایش دوو تیمی یاری كۆتایی ده‌ركه‌وتن .