ته‌ندروستی -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/1/2018 به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له كوردستانیان به گشتی و توێژی وه‌رزشوانان به تایبه‌تی ده‌كات، به هیواین له‌م ساڵه‌دا ئاشتی و ئارامی ته‌واوی دنیا و كوردستان بگرێته‌وه و، له‌م ساڵه‌دا كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و جارێكی تر ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی وڵاته‌كه‌مان ئاسووده بكات، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومانیش له بونیاتنان و گه‌شه‌پێدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كار بكه‌ین، تا كوردستانیان هه‌میشه سه‌رفرازبن و وه‌رزشی كوردستانیش له پێشكه‌وتن دابێت.
2- یانه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، ده‌توانن دوو یاریزان له لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌یان زیاد بكه‌ن.
3- به هۆی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می قوتابیان، هه‌ردوو خولی نایابی لاوانی كوردستان و خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌وه‌ستێت.
4- له یاری نێوان هه‌ولێر و دهۆك له خولی نایابی لاوانی كوردستان، به هۆی وتنی وته‌ی ناشیرین (جنێودان)، له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری لاوانی هه‌ولێر (غه‌زبان ئیسماعیل) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ سێ یاری، له‌م سێ یارییه ناتوانێ یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250,000 دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، به كۆنترۆڵكردنی یاریگه‌ی و جه‌ماوه‌ر.
5- كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئه‌كادیمیا و قوتابخانه‌كان كرا، دوای گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ی ئه‌كادیمیا و قوتابخانه‌كان، بڕیاردرا نوێنه‌ری پارێزگاكان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ئه‌كادیمیا و قوتابخانه‌كانی سنوری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره و رێنمایی و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان دیاری بكرێت، تاكو له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه 20/1/2018 یه‌كێتییه‌كه‌مان گفتوگۆ له باره‌ی پرۆژه‌ی پێشنیاركراو بكات و په‌سندیان بكات.