پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی ڕۆژئاوا ئه‌نجام درا و هه‌ردوو تییپی بامۆك و دێرینه‌كان له‌و یاریه‌دا به یه‌ك گه‌یشتن .
كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5 / 1 / 2018 و له دووه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله كه یاریه‌كانی له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت تیپی باله‌ی بامۆك و دێرینه‌كانی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا تیپی باله‌ی بامۆك توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی بامۆك گه‌یشته یاری كۆتایی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله شان به شانی تیپی باله‌ی هاوڕێیان .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش كۆتاهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی كۆتایی ساڵ یاری كۆتایی خوله‌كه له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچێت .