پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدول واحید
خولی نایابی لاوانی کوردستان به‌رده‌وامه و له هه‌فته‌ی نوێی یاریه‌كاندا لاوانی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له لاوانی شێروانه .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5 / 1 / 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فه‌رمانده‌یی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له لاوانی یانه‌ی شێروانه ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و دوایی یه‌كسان بونیان به گۆڵێك تا خوله‌كی 88 دواجار لاوانی شێروانه توانیان گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به‌و یاریه و ئه‌نجامی كۆتایی ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان تا خوله‌كی 88 به ئاستێكی به‌رز بینرا و به‌لاَم له دژه هێرشێكدا گۆڵمان لێكراو نه‌مان توانی له‌و ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند خوله‌كه كه‌مه گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكه‌ین ، ویسام ووتیشی ، تیپه‌كه‌مان ته‌واوی یاریه‌كانی خۆی له خوله‌كه كردووه و دواجار تیپه‌كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی كۆتایی ده‌كات بۆ گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی داهاتوو .
هه‌ر له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه لاوانی نه‌ورۆز توانی به ئه‌نجامی 6-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر لاوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كانیش چوار یاری به‌ڕێوه چوو ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :
هەندرێن 0 گارە 0
هەولێر 1 دهۆک 2
پێشمەرگەی هەولێر 1 زاخۆ 0
زێرەڤانی 1 برایەتی 0
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .