پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌وه بۆ خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ماوه‌ی سێ ڕۆژه بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه ڕووی له شاری هه‌ولێر كردووه .
تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه ته‌نها كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی له پێشدایه بۆ چونه ناو كێبڕكێكانی خولی پله یه‌ك به‌م یاریه دۆستانانه و ئه‌نجام دانی چه‌ند یاریه‌كی دیكه‌ش ئامانجی دیاری كردنی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یه بۆ ئه‌و خوله .
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی سێ یاری دۆستانه‌ی تیپه‌كه بوو له شاری هه‌ولێر :
* كۆیه × پێشمه‌رگه ( 1-0 ) - ته‌واو نه‌كرا.
* جیهان × پێشمه‌رگه ( 1-12 ) گۆڵ .
* هه‌ولێر × پێشمه‌رگه ( 1-2 ) گۆڵ .